ماوەیەكە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا باسی راگەیاندنێكی گرنگ لە سەروبەندی سەردانەكەی بۆ چەند وڵاتێكی كەنداو دەكات، ئێستە چەند دۆسیەیەكی كراوە لە ناوچەكە هەن، هەر لە غەزە و ئێران و یەمەن و لە دنیاش لە ئۆكراینا و شەڕی رسووماتی گومرگی لەگەڵ چین و دنیا و هیتریش، ئەمشەو رای گەیاند كە كەمێكی تر كاریگەرترین هەواڵ رادەگەیەنێت.
ئەمشەو
ترەمپ لە سۆشیال میدیا رای گەیاند، راگەیاندنی داهاتووم یەكێك دەبێت لە كاریگەرترین راگەیاندنەكان، چاوەڕوان بن، ئەو وردەكاری زیاتری باس نەكرد.
ئەمە و بڕیارە ترەمپ لە دووەم سەردانی بۆ دەرەوەی ئەمەریكا لە دوای ڤاتیكان، لە 13ی ئەم مانگە بگاتە سعوودیە، جیا لە دیتنی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ئامادەی كۆبوونەوەی سەركردەی وڵاتانی ناوچەكە لە ریاز دەبێت، دوای ئەوە سەردانی قەتەڕ و ئیماراتیش دەكات، سەردانەكەی تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.