رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا باس له كاریگه‌ریى بڕیارى چه‌كدانانى په‌كه‌كه له‌سه‌ر عێراق ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به ناسنامه‌ى 80%ى ئه‌ندامانى له توركیان، به‌ڵام له واقیع له عێراقدان و چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م كاریگه‌ریى بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، پرۆسه‌كه زۆر ده‌خایه‌نێ و نابێ زۆر گه‌شبین بین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى ئایار، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌سه‌ر كاریگه‌ریى چه‌كدانانى په‌كه‌كه له‌سه‌ر عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌و بڕیاره راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى به‌سه‌ر عێراق ده‌بێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه په‌كه‌كه له عێراق به رووبه‌رى چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا خاكى له‌به‌رده‌سته و ده‌كاته 20 ناوچه‌ى سه‌ره‌كى و نزیكه‌ى 380 گوند.
جیا له‌مه خه‌ڵكێكى زۆرى سڤیل كه خێزانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ن له عێراقن، به تایبه‌تى له كه‌مپى مه‌خموور كه نزیكه‌ى هه‌زار و 800 خێزان ده‌بن، توركیاش له 2020 وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ى به ناوچه‌یه‌كى مه‌ده‌نى نازانێت، به‌ڵكو به بڕواى ئه‌و بنكه‌یه‌كه بۆ مه‌شقكردنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه.
بوونى چه‌كدارى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ن: قه‌ندیل، چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سیده‌كان و سۆران، زاب، زاخۆ، ئامێدى، كانى ماسى، خه‌فتانین، گارا و مه‌تینا، زومار و مه‌خموور و چه‌ندان شوێنى تر، ئه‌مه جیا له شنگال كه په‌كه‌كه دوو میلیشیاى چه‌كدارى له شاره‌كه‌دا دروست كردووه.
له به‌رانبه‌ردا به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" به پاساوى په‌كه‌كه، نزیكه‌ى 30 بنكه‌ى سه‌ربازیى له عێراق هه‌یه. عێراق ساڵى رابردوو په‌كه‌كه‌ى به قه‌ده‌غه‌كراو دانا، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه چه‌ندان كاریگه‌ریى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌بێت، له‌وانه چۆڵكردنى هه‌ندێك ناوچه له‌وانه شنگال كه له ساڵى 2020 وه رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى له‌سه‌ر كراوه بۆ ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان، كه‌چى به بۆنه‌ى په‌كه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
چاودێرانى سیاسى و به‌رپرسێكى حزبى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان "ناوى ئاشكرا نه‌كراوه"، قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كراوه پێویستى به چه‌ندان رێككه‌وتنى تر هه‌یه له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانى چه‌كدانان و وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان و ئاشكراكردنى بنه‌ماى دارایى په‌كه‌كه، هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به میكانیزم هه‌یه و ده‌بێت رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت، له حاڵه‌تێكدا هه‌ر كێشه‌یه‌ك دروست بوو، ئه‌وا رێككه‌وتنه‌كه كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت و جیا له‌وه‌ش پرۆسه‌كه زۆر ده‌خایه‌نێ، بۆیه ناكرێت "زێده‌ڕۆیى له گه‌شبینى بكرێت".