ئاژانسى هه‌واڵى ئوردن بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو مووشه‌كێك له سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌ناسراوه‌وه، ئاراسته‌ى باشوورى ئوردن كراوه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادیى نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14 ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى به‌رپرس له فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى ئوردن، به
ئاژانسى هه‌واڵى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه، شه‌وى رابردوو مووشه‌كێك ئاراسته‌ى پارێزگاى مه‌عان له باشوورى ئوردن كراوه، له ناوچه‌یه‌كى چۆڵ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكى گیانى و مادیى نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه، هێشتا سه‌رچاوه‌ى مووشه‌كه‌كه نه‌زانراوه، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پاشماوه‌ى مووشه‌كه‌كه كراوه. سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى ئوردن دووپاتى كردووه‌ته‌وه، نابێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیاریى ساخته بكرێت و ترس له‌ناو هاووڵاتییان بڵاو بكرێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵگریى ئوردن رای گه‌یاند، تۆڕێكى تیرۆریستییان گرتووه كه كاریان دروستكردنى مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بووه و له ده‌ره‌وه مه‌شقیان پێ كراوه. دواتریش ئوردن بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى رێكخراوى ئیخوان موسلیمینى دا.