رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، به‌رپرسانى ئیسرائیل په‌یامى ناڕه‌زاییان به ئه‌مه‌ریكا داوه له فرۆشتنى فڕۆكه‌ى ئێف 35 و داوایان كردووه ئه‌و كاره نه‌كات.
رۆژنامه‌ى
یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى، له ماڵپه‌ڕى خۆى شه‌وى رابردوو 14ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى گه‌وره له ئیسرائیل دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان په‌یامى ناڕه‌زاییان بۆ حكوومه‌تى تره‌مپ ناردووه، داوایان لێ كردووه فڕۆكه‌ى F35 به توركیا نه‌فرۆشێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار.
یه‌كه‌میان گوتارى سیاسیى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا، به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل زۆر توند بووه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به "تیرۆریست" ناو ده‌بات. هۆكارى دووه‌میش ئه‌وه‌یه به پێدانى ئه‌و فڕۆكه‌یه تاوانى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه له سه‌رووى تواناى سه‌ربازى و به‌رگریى ئیسرائیل ده‌بێت.
پێشتر له حكوومه‌تى جۆ بایدن ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى ئێف 35 به توركیا راگرت، به‌ڵام حكوومه‌تى تره‌مپ به‌ڵێنى داوه پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات.