سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له عێراق ئاشكراى كردووه، ئامانجێكى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ عێراق ئه‌وه‌یه، داوا له به‌رپرسانى عێراق بكات هه‌وڵ بده‌ن قه‌رزه‌كانى ئێران له حكوومه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ربگرنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه، هێشتا ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له عێراقه و بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئایار، له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌رپرسى تر‌ى عێراق كۆببێته‌وه. قائانى رۆژى چوارشه‌مى رابردوو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپیه‌مانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در كۆبووه‌ته‌وه
یه‌كێك له ئامانجه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى بۆ عێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌وه‌یه قه‌رزه‌كانى ئێران له سووریا وه‌ربگرێته‌وه. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، "قائانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێى دۆسیه‌ى هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر سووریاى كردووه، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه پاره‌یه‌كى زۆر دێته ده‌ست حكوومه‌تى شه‌رع" . بۆیه فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئێران ده‌یه‌وێ عێراق ناوبژیوان بێت له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى ئێران له سووریا.
له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له سووریا له ساڵى 2011 ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد له سووریا. به‌ڵام له كۆتایى ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د، ئێران ئه‌ژموونى له‌و وڵاته نه‌ماوه. تا ئێسته ئامارێكى فه‌رمى له‌باره‌ى قه‌رزه‌كانى ئێران نییه، به‌ڵام پێشتر باس له‌وه كراوه، به
خه‌ملاندن سووریا 30 تا 50 ملیار دۆلارى ئێران قه‌رزاره