دواى راگه‌یاندنى ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا و جۆزیف عۆن سه‌رۆكى لبنان له لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له به‌غدا، ئه‌مڕۆ ئوردنیش رای گه‌یاند، له برى شا عه‌بدوڵاى دووه‌م، جه‌عفه‌ر حه‌سان سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدارى لووتكه‌كه ده‌كات.
سبه‌ى شه‌موو 17ى ئایار كۆنگره‌ى لووتكه‌ى سه‌رانى عه‌ره‌بى له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له هه‌فته‌ى رابردوودا ده‌ركه‌وت هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا و جۆزیف عۆن سه‌رۆكى لبنان به‌شدارى كۆنگره‌كه ناكه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵى ئوردنیش له راگه‌ینراوێكى كورتدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، "له برى شا عه‌بدوڵاى دووه‌م، دكتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سان سه‌رۆك وه‌زیران، سبه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌ى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى ده‌كات. له هه‌واڵه‌كه هیچ هۆكارێك بۆ ئاماده‌نه‌بوونى شا عه‌بدوڵا روون نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى سووریا، له برى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا گه‌یشته به‌غدا.