لە لووتكەی عەرەبی لە بەغدا سەرۆك وەزیرانی عێراقی رای گەیاند، بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە و لوبنان بڕی 40 ملیۆن دۆلاری بۆ دابین دەكەین.
ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئایار، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لووتكەی 34ـی عەرەبی رای گەیاند، ئێمە بڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەزە و لوبنان دابین دەكەین.
باسی لەوەش كرد، لە هەوڵەكانیان بۆ پاڵپشتی فەلەستینییەكان بەردەوام دەبن و دەخوازن شەڕ كۆتایی بێت.
ئەوە لە كاتێكدایە سێ ڕۆژی رابردوو سێ وڵاتی عەرەبی بڕیاریان دا بڕی سێ تریلۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریكا بكەن و گرێبەستیان كرد، فڕۆكەیەكیان بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار بە ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا وەك دیاری بەخشی، بەڵام پێشبینی دەكرێت بڕی ئەو هاوكارییەی بۆ غەزە وڵاتانی عەرەبی دەیدەن، نەگات بە 400 ملیۆن دۆلار.