نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ بەشداریی لە لووتكەی 34ـی عەرەبی گەیشتە بەغدا و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشدار دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بەغدا و سەردانەكەی بۆ بەشدارییە لە كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، چاوی بە ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان دەكەوێ و كۆبوونەوەی هاوبەشیان دەبێت.
كۆمكاری عەرەبی كە 34 مین كۆبوونەوەیە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت، جگە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ یەكەمجارە سەرۆكی وڵاتێكی ئەوروپاش بەشدارە كە ئیسپانیایە.