پۆلیسی له‌نده‌ن ئاشكرای كرد، سێ هاووڵاتیی ئێرانی‌یان به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووه و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و دادگاكانی به‌ریتانیادان.
یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری له‌نده‌ن بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و سێ پیاوه به تۆمه‌تی هه‌ندێك كرده‌وه گیراون كه پێده‌چێت پێوه‌ندییان به ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ئێرانه‌وه هه‌بێت.
ناوه‌كان بریتین له مسته‌فا سپه‌هوه‌ند ته‌مه‌ن 39 ساڵ، فه‌رهاد جه‌وادی مه‌نێش ته‌مه‌ن 44 ساڵ، شاپوور قه‌لعه عه‌لی خانی نووری ته‌مه‌ن 55 ساڵ، هه‌رسێ كه‌سه‌كه له له‌نده‌ن مافی نیشته‌جێبوونیان هه‌بوو.
دۆمینیك مورفی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری شاره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاڵۆز و خێرا، بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و سێ كه‌سه به تاوانی گه‌وره تۆمه‌تبارن.
دوای گرتنی ئه‌و سێ ئێرانییه، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، داوای له به‌ریتانیا كرد كه مافی ئێرانییه‌كان بپارێزێت و ره‌وتی دادگاییكردنه‌كه‌یان دادپه‌روه‌رانه بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌یان بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا ئێران ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه له ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاوكاریی به‌ریتانیا بكات.
گرتنی ئه‌م سێ كه‌سه له كاتێكدایه، پۆلیسی به‌ریتانیا له ساڵی 2023ه‌وه لانی كه‌م 20 پیلانی پێوه‌ندیدار به ئێرانی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ش له دژی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه بووه.