رێبه‌رانی به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا و فڕه‌نسا، هه‌ڕه‌شه‌یان له ئیسرائیل كردووه ئه‌گه‌ر هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌یان بۆ سه‌ر غه‌زه نه‌وه‌ستێنن و رێگریی له گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی غه‌زه بكه‌ن، ئه‌وا ناچارن سزای بده‌ن و رێكاری توند له دژی ئیسرائیل بگرنه‌به‌ر.
ئه‌وان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا باسیان له‌وه كردووه، رێوشوێنه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی سڤیل، نایاساییه و قبووڵ ناكرێت.
رێبه‌رانی ئه‌و سێ وڵاته روونیان كردووه‌ته‌وه كه به مافی ئیسرائیل ده‌زانن به‌رانبه‌ر تیرۆر به‌رگریی له خۆی بكات و له‌م رووه‌وه پشتیوانیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روو ده‌دات زۆر نه‌گونجاوه.
نزیكه‌ی سێ مانگه ئیسرائیل رێگه‌ی له گه‌یشتنی هه‌ر جۆره ده‌رمان و خۆراكێك بۆ غه‌زه گرتووه، دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روودانی قڕی و برسێتی له غه‌زه، هۆشدارییان دابوو.
رێبه‌رانی سێ وڵاته‌كه پێداگرییان كردووه كه ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له رۆژانی رابردوودا بۆ رێگه‌دان به گه‌یشتنی یارمه‌تیی مرۆیی به غه‌زه كردوویه‌تی، گونجاو نییه.
دوێنێ دووشه‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، رێگه به گواستنه‌وه‌ی خۆراك بۆ غه‌زه ده‌ده‌ن. نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی دابوو، له‌سه‌ر داواكاریی سوپا و به‌هۆی پێویستیی لۆجستیكی بۆ په‌ره‌پێدانی جه‌نگ و كۆتاهێنان به حه‌ماس، رێگه به گواستنه‌وه‌ی خۆراك به غه‌زه ده‌ده‌ن و ئامانجیانه رێگه له قه‌یرانی مرۆیی و برسێتی له كه‌رته‌كه بگرن.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردبوو كه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بێ مه‌ترسی نییه، له‌وانه‌یه ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه له‌لایه‌ن حه‌ماس ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ندێك رێكاری گونجاویان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 500 كه‌س له دانیشتووانی غه‌زه به‌هۆی بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن، فه‌رمانده‌كانی حه‌ماسیش له ناو كوژراوه‌كان ده‌بینرێن كه گرنگترینیان محه‌مه‌د سنواری برای یه‌حیا سنواره كه له دوای براكه‌ی، فه‌رمانده‌یی مه‌یدانیی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسی له غه‌زه به‌ده‌سته‌وه گرتبوو.
چه‌ند رۆژێكه به ناوبژیوانیی میسر، قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كراوه. به‌رپرسانی ئیسرائیل داوایان كردووه به ته‌واوی كۆنترۆڵی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرن و خۆیان سه‌رپه‌رشتیی یارمه‌تیی مرۆییه‌كان بكه‌ن.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد، چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر رێوڕه‌سمی فێستیڤاڵێكی موزیك و گۆرانی له ئیسرائیل، به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌سیان كوشت و سه‌تانی تریان به بارمته گرت. له‌و كاته‌وه ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆردمانی غه‌زه ده‌كات و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی رێبه‌رانی حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی له‌ناو براون، به‌ڵام هێشتا له تونێله‌كانی غه‌زه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌و میانه‌دا بووه‌ته قوربانیی سه‌ره‌كی، خه‌ڵكی سڤیلی غه‌زه‌ن كه سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌سیان لێ كوژراوه، ماڵ‌وحاڵیان وێران بووه و سه‌رووی 100 هه‌زار برینداریان هه‌بووه.