ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى ئایاری 2025،
ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنێكى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى بۆ دۆخى سووریا و ده‌سه‌ڵاتى كاتیى سووریا كردووه، ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر راشكاو بین، ئه‌وا له‌ژێر رۆشنایى ئه‌و ئاڵنگارییه‌ى رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندمان بۆ ده‌سه‌ڵاتى كاتى ئه‌وه‌یه، دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، نه‌وه‌ك چه‌ند مانگێك ئه‌گه‌رى رووخان و هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆیى هه‌یه كه چه‌ندان ره‌هه‌ندى رووخێنه‌رى هه‌یه و به كردار وڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كات.
ماركۆ رۆبیۆ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پیران كۆبووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، ده‌بێت هاوكارى سووریا بكرێت، به شێوه‌یه‌ك وه‌به‌رهێنانى تێدا بكرێت. باسى له‌وه‌ش كردووه، ئامانجى هه‌ڵگرتنى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌وه‌یه، وڵاتانى ناوچه‌كه هاوكارى ده‌سه‌ڵاتى كاتى سووریا بكه‌ن