وڵاتانی ئه‌وروپا یه‌كه‌م هه‌نگاویان له ژێر ناوی گوشار خستنه‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێ كرد، به هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه هاتووه و برسێتی هه‌ڕه‌شه له گیانی دوو ملیۆن كه‌س ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، جه‌نگ له غه‌زه گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی ره‌ش و تاریك، بۆیه بڕیاریان داوه سه‌رجه‌م دانوستانه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سێرن.
هاوكات یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد، پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌یمانه بازرگانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات.
دوێنێ سێشه‌م رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، دوای 11 هه‌فته رێگه دراوه چه‌ند بارهه‌ڵگرێك خۆراك بۆ غه‌زه بگوازنه‌وه، به‌ڵام هێشتا دابه‌ش نه‌كراون و جگه له‌مه ئه‌وه‌ی گواستراوه‌ته‌وه زۆر كه‌مه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س له ناوچه‌یه‌كی جه‌نگی ده‌ژین، بۆیه هۆشداریی داوه به‌مزووانه قه‌یرانه‌كه زۆر گه‌وره‌تر ببێت و قڕی روو بدات. به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی رێكخراوه‌كه گوتوویه‌تی، ئه‌و خۆراكه‌ی گه‌یشتووه‌ته غه‌زه وه‌ك ئه‌وه‌یه دڵۆپێك ئاو بڕژێنیته ده‌ریایه‌كه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوانه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ رێبه‌رانی به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا و فڕه‌نسا، هه‌ڕه‌شه‌یان له ئیسرائیل كردووه ئه‌گه‌ر هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌یان بۆ سه‌ر غه‌زه نه‌وه‌ستێنن و رێگری له گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی غه‌زه بكه‌ن، ئه‌وا ناچارن سزای بده‌ن و رێكاری توند له دژی ئیسرائیل بگرنه‌به‌ر.
ئه‌وان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا باسیان له‌وه كردبوو، رێوشوێنه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی سڤیل، نایاساییه و قبووڵ ناكرێت.
رێبه‌رانی ئه‌و سێ وڵاته ئاماژه‌یان دابوو به مافی ئیسرائیل ده‌زانن به‌رانبه‌ر تیرۆر به‌رگریی له خۆی بكات و له‌م رووه‌وه پشتیوانیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روو ده‌دات زۆر نه‌گونجاوه.
نزیكه‌ی سێ مانگه بوو ئیسرائیل رێگه‌ی له گه‌یشتنی هه‌ر جۆره ده‌رمان و خۆراكێك بۆ غه‌زه گرتبوو، دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روودانی قڕی و برسێتی له غه‌زه، هۆشدارییان دابوو.
رۆژی دووشه‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، رێگه به گواستنه‌وه‌ی خۆراك بۆ غه‌زه ده‌ده‌ن. نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی دابوو، له‌سه‌ر داواكاریی سوپا و به‌هۆی پێویستیی لۆجستیكی بۆ په‌ره‌پێدانی جه‌نگ و كۆتاهێنان به حه‌ماس، رێگه به گواستنه‌وه‌ی خۆراك به غه‌زه ده‌ده‌ن و ئامانجیانه رێگه له قه‌یرانی مرۆیی و برسێتی له كه‌رته‌كه بگرن.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردبوو كه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بێ مه‌ترسی نییه، له‌وانه‌یه ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه له‌لایه‌ن حه‌ماس ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ندێك رێكاری گونجاویان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 500 كه‌س له دانیشتووانی غه‌زه به‌هۆی بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن، فه‌رمانده‌كانی حه‌ماسیش له ناو كوژراوه‌كان ده‌بینرێن كه گرنگترینیان محه‌مه‌د سنواری برای یه‌حیا سنواره كه له دوای براكه‌ی، فه‌رمانده‌یی مه‌یدانیی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسی له غه‌زه به‌ده‌سته‌وه گرتبوو.
چه‌ند رۆژێكه به ناوبژیوانیی میسر، قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كراوه. به‌رپرسانی ئیسرائیل داوایان كردووه به ته‌واوی كۆنترۆڵی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرن و خۆیان سه‌رپه‌رشتیی یارمه‌تیی مرۆییه‌كان بكه‌ن.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد، چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر رێوڕه‌سمی فێستیڤاڵێكی موزیك و گۆرانی له ئیسرائیل، به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌سیان كوشت و سه‌تانی تریان به بارمته گرت. له‌و كاته‌وه ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆردمانی غه‌زه ده‌كات و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی رێبه‌رانی حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی له‌ناو براون، به‌ڵام هێشتا له تونێله‌كانی غه‌زه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌و میانه‌دا بووه‌ته قوربانیی سه‌ره‌كی، خه‌ڵكی سڤیلی غه‌زه‌ن كه سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌سیان لێ كوژراوه، ماڵ‌وحاڵیان وێران بووه و سه‌رووی 100 هه‌زار برینداریان هه‌بووه.