سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیل به ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، ئیسرائیل هیچ رێككه‌وتنێكی خراپ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا قبووڵ ناكات، بۆیه خۆی ئاماده ده‌كات تا هێرش بكاته سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران له دانوستاندایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵیاندا رێك بكه‌وێت و تا ئێسته چوار گه‌ڕی دانوستان له نێوانیاندا به‌ڕێوه چووه.
سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كه گوتوویه‌تی، ئیسرائیل ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا ئه‌و ئۆپراسیۆنه له دژی ئێران جێبه‌جێ بكات.
هاوكات دۆیچه‌وێله بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی هۆشدارییان داوه له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی تره‌مپه، له‌وانه‌یه دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌و هێرشه زۆر ئاڵۆزتر ببێت.
ده‌گوترێ بڕیاری كۆتایی ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر ئێران، به ده‌ره‌نجامه‌كانی دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا گرێ دراون و ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئیسرائیل نه‌بێت، ئه‌وا هێرشه‌كه ده‌كات.
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای سووربوونی هه‌ردووكیان له به‌رده‌وامیدان به دانوستانه‌كان، له میدیاكان دژی یه‌كتر هه‌ڵبه‌زیونه‌ته‌وه.
دوێنێ عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، پێی وانییه ئه‌و دانوستانانه هیچ ده‌ره‌نجامێكیان هه‌بێت و به‌رگریی له مافی پیتاندن كرد و له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، رێگه به ئێران نادات له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام بێت.