سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له عێراق، بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ خه‌یروڵا حه‌مادى ناسرى ده‌رچووه، كه سه‌ركرده‌یه‌كى به‌عس بووه و ده‌ستى له كوشتنى هه‌زاران كه‌س هه‌بووه به‌تایبه‌تى دژ به كوردانى فه‌یلى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ خه‌یروڵا حه‌مادى ده‌رچووه، كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى گیراوه.
سه‌رچاوه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه، ده‌ركردنى بڕیارى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه، به ئاماده‌بوونى كه‌سوكارى قوربانیان بووه، له به‌رده‌م ئه‌وانیش ددانى به هه‌ندێك له تاوانه‌كان ناوه.
شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه ده‌كات، خه‌یروڵا به "دراكولاى-خوێنمژى- به‌عس" ناسراوه، یه‌كێك بووه له ئه‌فسه‌رانى ئه‌من له رژێمى به‌عس، چه‌ندان پۆستى ئه‌منى له كوردستان و به‌غدا هه‌بووه و هه‌ڵمه‌تێكى توندى له گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنى كوردانى فه‌یلى هه‌بووه.