ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا راى گه‌یاند، جارێكى تر خۆى به پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى وڵات كاندید ناكات و له‌باره‌ی هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیش له رۆژئاواى كوردستان ئه‌ردۆغان گوتى، "گرنگ ئه‌وه‌یه دیمه‌شق سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌وان لانه‌چێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى ئایار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى
رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، جارێكى تر خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كاندید ناكاته‌وه. ئه‌ردۆغان جارێكى تر باسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى توركیاى كرد و گوتى، "ناكرێت توركیا به‌ره‌و ئاینده بڕوات به ده‌ستوورێك كوده‌تاچییه‌كان نووسیویانه".
له‌باره‌ی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ش ئه‌ردۆغان گوتى، "گرنگ ئه‌وه‌یه دیمه‌شق سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌وان لانه‌چێت" دواتریش دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كانى سووریا له سوپادا یه‌ك بخرێن.
سه‌رۆكى توركیا هه‌ر له‌باره‌ى سووریا باسى له گرنگیى هه‌ڵگرتنى سزاكان كردووه و وه‌ك هۆكارێكى سه‌قامگیریى زانیوه.