سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپى به به‌رپرسانى ئێران گه‌یاندووه و کە دوو هه‌فته ده‌رفه‌تى پێداون بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكانى خۆى له عێراق ده‌ربكات.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسه‌وه ئاشكراى كردووه. فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق په‌یامێكى ئه‌مه‌ریكى به به‌رپرسانى ئێران داوه، كه دوو خاڵى گرنگى تێدایه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئێران 31 پێگه‌ى سه‌ربازى و ئه‌تۆمى بۆ پشكنین بكاته‌وه.
خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه ئێران له ماوه‌ى دوو هه‌فته هه‌موو میلیشیاكانى خۆى له عێراق ده‌ربكات. بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى میلیشیاكان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى عێراق دوور بخاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق ده‌كات.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام گوشار ده‌خاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى میلیشیاكانى شیعه بكات. به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تى سوودانى نه‌یتوانیوه ئه‌و دۆسیه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.