سه‌دره‌دین قوبانجى سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى شیعه و ئیمام و خه‌تیبى نه‌جه‌ف له وتارى هه‌ینى داوا له جه‌ماوه‌رى شیعه ده‌كات بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نه‌كه‌ن و ده‌شڵێ، "بایكۆت ماناى فه‌وتانى عێراقه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار سه‌دره‌دین قوبانجى ئیمام و خه‌تیبى وتارى هه‌ینى نه‌جه‌ف له وتاره‌كه‌یدا مه‌ترسى له بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕیوه و داوا له جه‌ماوه‌رى شیعه ده‌كات بایكۆتى هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن. قوبانجى ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردن راده‌ربڕینى گه‌له، له‌و بارودۆخه‌ى ئه‌مڕۆ تێیدا ده‌ژین، چ رێگه‌یه‌ك باشتره بۆ چاكسازى؟"
ئیمام و خه‌تیبى نه‌جه‌ف خۆى وه‌ڵامى پرسیاره‌كه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "چاكسازى به بایكۆتكردن نابێت، به‌ڵكو به كاركردن و ئاماده‌كردن و هه‌ڵبژاردنى چاكتر ده‌بێت. بایكۆتكردن واته فه‌وتانى عێراق".
دوێنێ رێكخراوێكى بوارى مافى مرۆڤ له عێراق ئاشكراى كرد تا ئێسته نزیكه‌ى هه‌شت ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، كارتى بایۆمه‌ترییان نییه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن لایه‌نه شیعه‌كان به كه‌مى خزمه‌تگوزارى و گه‌نده‌ڵى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆیان نا‌ئومێد كردووه، بۆیه له بایكۆتیش ده‌ترسن.