به‌در ئه‌لبوسه‌عیدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان راى گه‌یاند، گه‌ڕى پێنجه‌مى دانوستاندنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌بوو. به‌رپرسانى ئێرانیش ئاشكرایان كرد ستیڤ وایتكۆڤ سه‌رۆكى شاندى ئه‌مه‌ریكا زووتر دانیشتنه‌كه‌ى جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار، گه‌ڕى پێنجه‌مى دانوستاندنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌در ئه‌لبوسه‌عیدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوڵتاننشینى عومان كه نابژیوانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "ئێكس" په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "هه‌ندێك پێشكه‌وتن هه‌بوو، به‌ڵام بێ ئه‌نجامى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، دانوستاندنى گه‌ڕى پێنجه‌م سێ كاتژمێرى خایاندووه، ناكۆكییه‌كى زۆر له‌سه‌ر پیتاندنى یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌بووه. ئیسماعیل به‌قایى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به
ته‌له‌ڤزیۆنى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه، دانوستاندن له كه‌شێكى پیشه‌یى و هێمن به‌ڕێوه‌چووه و ستیڤ وایتكۆف سه‌رۆكى شاندى ئه‌مه‌ریكا زووتر شوێنى دانیشتنه‌كانى جێهێشتووه، به‌ڵام به هۆى گه‌شتێكى ئاسمانى رۆیشتووه كه پێشتر پلانى بۆ دانراوه. دواى رۆیشتنى وایتكۆف گفتوگۆى نێوان عه‌باس عراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان به‌رده‌وام بووه.
به‌رپرسان دووپاتیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆكان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كات و شوێنه‌كه‌ى ده‌گوترێت، "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كات و شوێنى گه‌ڕى شه‌شه‌م دانوستاندن دیارى ده‌كات"