هۆزى ئه‌لبوناسر له تكریت كه هۆزى سه‌دام حوسێنه، تاوتوێى به‌شداربوونى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و هێشتا بڕیارى كۆتاییان نه‌داوه. میلیشیاكانى عه‌سائیبى شیعه‌ش خۆیان له‌و هۆزه نزیك ده‌كه‌نه‌وه و قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى میلیشیاكه، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌و هۆزه كۆ بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى ئایار، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له به‌شداربوونى هۆزى ئه‌لبوناسر ده‌كات له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق. له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له ماوه‌ى رابردوودا قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هۆزى ئه‌لبوناسر كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى ناوه‌ته‌وه كه هۆزه‌كه به نیازن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى "سادقون" به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه باڵى سیاسى عه‌سائیبه.
كه‌چى مه‌روان جه‌باره له هۆزه‌كه، له لێدوانێكى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى شیعه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، به‌ڵكو زیاتر ده‌یانه‌وێ هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین بكه‌ن.
هاوكات راگه‌یه‌نراوێكیش به ناوى هۆزه‌كانى تكریت بڵاو كراوه‌ته‌وه، وێڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ شیعه‌كان، دووپاتی ده‌كاته‌وه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه. مه‌روان جه‌باره باسى له‌وه كردووه، هۆزه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ تێكه‌ڵى رووداوه‌كانى عێراق ببێته‌وه، بێ بابه‌تى سه‌دام، چونكه بیر له ئاینده‌ى ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، هۆزه‌كه‌ى سه‌دام ته‌نیا ده‌یانه‌وێ له ناوخۆى تكریت به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ كاندیدێك یان دووانیان هه‌بێت.