ده‌زگاى ئاسایشى عێراق ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ له به‌سره به‌هۆى فێڵى قاچاخچییه‌كى چه‌كه‌وه، كۆگه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراو به هێزێكى عێراقى ده‌ته‌قێته‌وه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و شه‌شى تریش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى ئایار،
ده‌زگاى ئاسایشى عێراق ورده‌كاریى كوژرانى و برینداربوونى حه‌وت كارمه‌ندى له به‌سره بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له ئۆپراسیۆنێك كه‌سێكى سه‌ربه هێزه ته‌ناهییه‌كان كوژراوه كه ئه‌ركه‌كه‌ى وێنه‌گر بووه و شه‌ش كه‌سى تریش بریندارن.
ئه‌و كارمه‌ندانه سه‌ربه فه‌وجى ته‌كتیكى- نهێنى به‌سره بوون، له كاتى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كى چه‌ك، ددانى به‌وه ناوه 90 نارنجۆكى له كۆگه‌یه‌ك حه‌شار داوه، كاتێك تیمێك ده‌چن به‌دواداچوون بكه‌ن، له‌وێ ده‌رده‌كه‌وێت شوێنه‌كه بۆمبڕێژكراوه و به تیمه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیان له ده‌ست دا و شه‌شى تریش بریندار بوون.
ده‌زگاى ئاسایشى عێراق روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر قاچاخچییه‌كه نه‌داوه.
له باشوورى عێراق توانای مافیایى له شێوه‌ى قاچاخچێتى چه‌ك، ماده‌ى هۆشبه‌ر و بازرگانى به مرۆڤ ته‌شه‌نه‌ى كردووه و حكوومه‌ت ناتوانێ كۆنترۆڵى بكات.