ماڵپه‌ڕى "فۆكس نیوز" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌یه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، سزا به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكى عێراقى بسه‌پێنێت و یه‌ده‌گى عێراق له بانكى فیدراڵیى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك گوشار به‌كار بهێنێت، چونكه تا ئێسته عێراق تاكه سه‌رچاوه‌یه بۆ ئێران بۆ ده‌سكه‌وتنى دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ى ئایاری 2025، ماڵپه‌ڕى
فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى تره‌مپ به‌نیازه، سزاى "ئه‌وپه‌ڕى گوشار" بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌كار بهێنێت كه تا ئێسته پێوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه.
له راپۆرته‌كه‌ى فۆكس نیوزدا هاتووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه سزاكان هه‌ندێك بانكى عێراقى بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا یه‌ده‌گى عێراق له بانكى فیدراڵیى ئه‌مه‌ریكى وه‌ك گوشار به‌كار بهێنێت كه بڕه‌كه‌ى 100 ملیار دۆلاره، ئه‌مه‌ش گوشارێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق له‌ژێر هەژموونى ئێران.
راپۆرته‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته عێراق تاكه سه‌رچاوه‌یه بۆ ئێران، کە له‌وێوه دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له 2018، دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیى ئێران كشایه‌وه، دواتر كۆمه‌ڵێك سزاى ئابوورى و دارایى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پاند، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، نابێت مامه‌ڵه‌ى دۆلارى له‌گه‌ڵ بكرێت و سه‌رچاوه‌ى دۆلار بۆ ئێران بڕه‌خسێت، تا ئێسته‌یش ده‌یان بانكى عێراقى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراون.