سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له عێراق ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى فه‌وجێكى پاسه‌وانى له نوورى مالیكى ده‌كات، كه هێزێكى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقن و له 2014 وه پاسه‌وانى له مالیكى ده‌كه‌ن، كه ده‌بووایه له‌و كاته‌وه ئه‌ركه‌كانى بگوزارێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ڕى
"عه‌ین"ى راگه‌یاندووه، بڕیار له‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانى نوورى مالیكى دراوه، حكوومه‌ت داواى كشانه‌وه‌یان ده‌كات. نوورى مالیكى كه له نێوان 2006 تا 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه، تا ئێسته پاسه‌وانه‌كانى به وه‌زاره‌تى به‌رگریى نه‌داوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نوورى مالیكى كه سه‌رۆك وه‌زیران بوو، بڕیارى دا زوو پاسه‌وانه‌كان له سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى خۆى وه‌ربگرێته‌وه، كه ئه‌یاد عه‌لاوى بوو، تا ئێسته‌یش خۆى پاسه‌وانه‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان 200 چه‌كداره و سه‌ر به فرقه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى به‌رگریین و راسته‌وخۆ فه‌رمان له محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌رده‌گرن، كه هاوكات فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ى چه‌كداره‌كانى مالیكى كه كاتى خۆى دانراون، له كه‌سوكار و خزمه‌كانى خۆیه‌تى. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى مالیكى، سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه نوورى مالیكى به‌و داوایه نیگه‌ران بووه و په‌یامى زاره‌كى و نووسراوى به سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوه و داواى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى لێكردوون.