بەهۆی دروستبوونی دەنگۆیەكی بچووك لە سۆشیال میدیای عێراقی لەبارەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ راگەیەنراوێكی بەپەلەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە: پابەندین بە دابینكردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی عێراق بێ هیچ دواكەوتنێك و مانگانە.
ئاماژەی داوە، مووچەی مانگی ئایاری تەواوی مووچەخۆرانی عێراق دابەش كراوە و بۆ ئەمەیش وەزارەت هیچ پێویستی بەوە نەووە پەنا بباتە بەر قەرز لە سندووقی داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق.
دووپاتیشی لەوە كردووەتەوە، مووچەی مووچەخۆرانی عێراق مسۆگەرە بە تەواوی و بەهیچ هۆكارێك دوا ناكەوێت.
لەبارەی مووچەی هەرێمیشەوە بە یەك رستەی كورت ئاماژەی داوە، كە روونكردنەوەیان داوە و پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵن.
ئەم روونكردنەوە درێژەی وەزارەتی دارایی دوای دروستبوونی دەنگۆیەكی بچووكی سۆشیال میدیا دێت لە عێراق كە گوایە چارەنووسی مووچە مەترسی لەسەرە، لە بەرانبەریشدا شۆڤێنیەتی خۆیان پێ نەشاراوەتەوە و بە یەك رستەی كورت باسی لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە كە پێوەستە بە بژێوی ژیانی زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆرەوە.