یوتوبی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن تیمێكی شارەزای هاككەرزەوە هاككراو و لە پێناو ئەوەیشی كە بۆ یەكجاری چەنەڵەكە دابخرێت، هاككەرزەكان هەستان لایڤێكی بتكۆینیان لەسەر چەنەڵەكە كردەوە كە ئەمە پێچەوانەی ستاندارەكانی كۆمەڵگەی یوتوبە و دەبێتە هۆی داخستنی.
رووداوەكە بەم جۆرە بووە كە چەنەڵەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، لەلایەن تیمێكی نەناسراوی هاككەرزەوە بەناوی "مایكرۆ ستراتیجی"ـیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
داوی ئەوەی تیمەكە دەستیان گەیشتووە بە چەنەڵەكە، لە پێناو ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەران و تیمی سۆشیال میدیای نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی عێراق لە رێگەی ژمارە مۆبایل و رێگەی تری "ڤێریفا"ـیەوە نەتوانرێ چەنەڵەكە بگەڕێنرێتەوە، هەستاون بەپەخشی لایڤێكی بتكۆین لەسەر چەنەڵەكەی محەمەد شیاع سوودانی.
جێگەی ئاماژەیە، لایڤی بتكۆین بەپێی رێسا و ستاندارەكانی كۆمەڵگەی یوتوب رێگەپێنەدراوە و بەهۆیەوە چەنەڵەكە لەلایەن یوتوبەوە سڕایەوە.