سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، شاندێكى لایه‌نه شیعه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییش ده‌ڵێ، "تا ئێسته حكوومه‌تى سوودانى هیچ هه‌ڵوێستێكى له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانى كورد نییه و له‌وانه نییه له نه‌ناردنى مووچه پاشگه‌ز ببێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار، ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، له نزیكترین كات شاندێكى لایه‌نه سیاسییه‌كانى شیعه به سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌و گرژییه‌ى كه له دواى بڕیارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى عێراق دروست بووه.
هاوكات رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید، باسى له ناڕه‌زاییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق كردووه، باسى له‌وه‌ش كردووه تا ئێسته سوودانى بێ ده‌نگه هیچ سه‌رنجى نییه. رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، "به‌گوێره‌ى كه‌ش و لێدوانه سیاسییه‌كان له‌وه ناچێ حكوومه‌تى سوودانى له نه‌ناردنى مووچه پاشگه‌ز ببێته‌وه".
ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارى داوه چیتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نه‌نێرێت و ئه‌مه‌ش خه‌ڵكى كوردستان و حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى نیگه‌ران كردووه.