مه‌زڵووم عه‌بدى: پێوه‌ندى راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌ دژى دیدارى ئه‌ردۆغان نین

:: PM:10:08:30/05/2025 ‌
مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات رای گه‌یاند، هێزه‌كانیان پێوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌ و دژى دیدارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا نین

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30 ئایار ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى شه‌رق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" راى گه‌یاندووه‌، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ پێوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌ و دژى دیدارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا نین.

هاوكات ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، تۆماس باراك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا، دیدارى له‌گه‌ڵ عه‌بدى كردووه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، پشتیوانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا مه‌زڵووم عه‌بدى و به‌رپرسانى باڵاى توركیا له‌ دیمه‌شق كۆده‌بنه‌وه‌.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل