سوودانی بۆ چارەسەری كێشەكانی پەنا بۆ ئەو كەسایەتییە كاریگەرانە دەبات

:: AM:09:18:01/06/2025 ‌
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوی كردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەنا بۆ ئەو كەسایەتییە كاریگەرانە دەبات.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی حوزەیران، بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، محەمەد شیاع سوودانی نایەوێت گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو ئاڵۆزی بڕوات، بەتایبەت لەم ساتەوەختەی پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقە.

باس لەوەش كراوە، بۆیە سوودانی دەیەوێ ئەو كەسانە بنێرێتە هەولێر كە نزیكن لە بەرپرسانی كورد، بەتایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەمدواییە كە وەزیری دارایی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دروست كردووە.

دەشڵێت، سوودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەنا بۆ ئەو كەسایەتییە كاریگەرانە دەبات كە لە كوردەوە نزیكن.

رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەندێك كەس و لایەنی سیاسی لە بەغدا پێداگریی دەكەن لەسەر سزادان و بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد