له به‌دواداچوونێكدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ى له راگه‌یاندنى عێراق لێدوان له دژى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن، زۆربه‌یان په‌رله‌مانتارى شیعه‌ن، به "ئاژاوه‌ى راگه‌یاندن" و دژایه‌تیكردنى مافه‌كانى كورد خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌شێك له‌وانه‌ى به "تیرۆریست" وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى حوزەیران، له راپۆرتی ماڵپه‌ڕێكى عێراقى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كردووه، ره‌وایه‌تییان به بڕیاره‌كه‌ى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق داوه كه به هه‌رێمى كوردستانى گوتووه، هیچ مووچه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌ران له‌لای به‌غدا نه‌ماوه. ئه‌و به‌رپرسانه بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر بێ هیچ هۆكارێك، ناده‌ستوورى و نایاساییه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش كارێكى نامرۆڤانه‌یه، چونكه لێكه‌وته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونیى خراپى ده‌بێت.
له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق، به نووسراوێك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ى هیچ پاره‌یه‌كى له به‌غدا نه‌ماوه و ته‌واوى پاره‌ى خۆى بردووه، بۆیه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ناكات، ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بوو مووچه‌ى مانگى ئایار بنێرێت. به‌مه بڕیارى له‌سه‌ر مووچه‌ى حه‌وت مانگه‌كه‌ى تریش دا. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى و سیاسى و حكوومى له هه‌رێمى كوردستان لێ كه‌وته‌وه.
دواى بڕیاره‌كه‌ى ته‌یف سامى، كۆمه‌ڵێك كه‌س به ناوى به‌رپرس له میدیا عێراقییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ره‌وایه‌تى به بڕیاره‌كه ده‌ده‌ن، له لێدوانه‌كانیان ده‌ڵێن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نه‌بووه به كۆمه‌ڵێك بڕیار و یاسا له‌وه‌ى پێوه‌ندیى به وزه و دارایى و ئابوورى هه‌یه. یه‌كه‌م تێبینى هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ى ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌ده‌ن، به‌رپرس یان شاره‌زا نین له كه‌رتى نه‌وت و وزه و دارایى، به زمانى ژماره‌ش قسه ناكه‌ن، به‌ڵكو به زمانێكى زبر دژایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ردا دواى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌باره‌ی بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، كه‌مترین به‌رپرسى حكوومه‌تى عێراق قسه‌ى كردووه، تا ره‌وایه‌تى به بڕیاره‌كه بدات، هه‌روه‌ها به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانى سوننه‌ش به شێوه‌یه‌ك قسه‌یان نه‌كردووه دژایه‌تى هه‌رێم بێت یان ره‌وایه‌تى به بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بدات، به‌ڵكو ته‌نیا كۆمه‌ڵێك كه‌س كه زۆربه‌یان یان ئه‌وه‌تا میلیشیان، یانیش په‌رله‌مانتارى شیعه‌ن. هه‌ندێك جاریش هه‌ردووك سیفه‌ت به یه‌كه‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه "په‌رله‌مانتار و میلیشیان".
لیستى ناوه‌كان وه‌ك نموونه؟
به پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و لێدوان و راپۆرتانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا به ئاراسته‌ى دژ به به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك ناو ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌ستخۆشییان له بڕیاره‌كه‌ى ته‌یف سامى كردووه و ره‌وایه‌تیان پێ داوه، پێیان وابووه بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ق بووه. ئه‌مانیش: قه‌یس خه‌زعه‌لى، حه‌نان فه‌تلاوى، عه‌لى فه‌تلاوى، عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیرى، محه‌مه‌د سه‌یهوود، یوسف كیلابى، مسته‌فا سه‌ند و چه‌ند كه‌سێكى تری هاوشێوه‌یان.
ئه‌گه‌ر به وردى پۆلینى ئه‌و ناوانه‌ى سه‌ره‌وه بكرێت، چه‌ند خه‌سڵه‌تێكى هاوبه‌ش له هه‌موویان هه‌یه له‌وانه: هه‌موویان شیعه‌ن و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن كه نزیكن له ئێران یان راسته‌وخۆ سه‌ربه ئێرانن، په‌رله‌مانتار یان میلیشیان، هیچ یه‌كێكیان له‌ناو پرۆسه‌ى دارایى و وزه‌ى عێراق نین، تا به زمانى ژماره شیكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان بكه‌ن و كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو. له سه‌رووى ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك "تیرۆریست" ناویان هاتووه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر
په‌یمانگه‌ى واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتى نزیك، راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، باسى چه‌ند كه‌سێك له‌وانه ده‌كات كه له سه‌ره‌وه ناویان هاتووه و وه‌ك "تیرۆریست" ده‌یانناسێنێ. هه‌رچه‌نده راپۆرته‌كه‌ى په‌یمانگه‌ى واشنتن له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌ردانى ئه‌حمه‌د شه‌رعه بۆ عێراقه، باسى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه دژایه‌تیی سه‌ردانى شه‌رعییان كردووه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ناونیشانى راپۆرته‌كه‌یه كه نووسراوه، "باڵى تیرۆر له‌ناو حكوومه‌تى عێراق دژایه‌تیى سه‌ردانى شه‌رع ده‌كات".
له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌دا باسى چه‌ند ناوێك ده‌كات، هه‌مان ئه‌و ناوانانه له ماوه‌ى رابردوودا دژى هه‌رێمى كوردستان لێدوانیان داوه. راپۆرته‌كه دووجار مسته‌فا سه‌نه‌دى به‌كار هێناوه له یه‌كێك له وێنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌بوفدك محه‌مه‌داوى ده‌ركه‌وێت، ئه‌و پیاوه‌ش یه‌كێكه له‌وانه‌ى له ئه‌مه‌ریكا له لیستى تیرۆردایه، له ژێر وێنه‌كه‌ش نووسراوه، "مسته‌فا سه‌نه‌د په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ ئه‌بوفدكى تیرۆریست، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى حزبوڵا".
دواتر له راپۆرته‌كه به‌م جۆره باسى مسته‌فا سه‌نه‌د ده‌كات، "مسته‌فا پێوه‌ندى به كه‌تائیبى حزبوڵا هه‌یه، یه‌كێكه له لایه‌نگرانى عادل عه‌بدولمه‌هدى و كه‌سێكى دیار بووه له حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حكوومه‌تى میلیشیاكان بوو، كه له‌م ماوه‌یه‌دا كۆشتارێكى گه‌وره دژ به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێت. راپۆرته‌كه به هه‌مانشێوه باس له یوسف كیلابى و چه‌ندان په‌رله‌مانتارى شیعه ده‌كات و به‌وه ناویان ده‌بات كه هه‌موویان ناویان له لیستى بانگهێشتكراوان هه‌بووه له كاتى له ناشتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه راپۆرته‌كه له‌باره‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ڵێ، "ئێسته بووه‌ته بزوێنه‌رى سیاسى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن".