دۆناڵد ترەمپ: جۆبایدن ساڵی 2020 كوژراوە و ئەوەی ئێستە تەنیا رۆبۆتێكە

:: AM:09:14:03/06/2025 ‌
دۆناڵد ترەمپ لە هێرشێكی نوێیدا بۆ سەر جۆبایدنی سەرۆكی پێشوو ئەمەریكا رای گەیاند، جۆبایدنە راستەقینەكە ساڵی 2020ـدا كوژراوە و لە شوێنیدا كۆپی، یان رۆبۆتێك دانراوە. ئەمە ئێستە هەو نییە.

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی Truth Social نووسیویەتی، ئەم جۆبایدنەی ئێستە جۆبایدنە راستەقینەكە نییە، ئەمە تەنیا رۆبۆتێك، یان كۆپییەكی بایدنە رەسەنەكەیە، بەڵام رەسەنەكە لە ساڵی 2020 كوژراوە و لەو كاتەوە لە ژیاندا نەماوە.

میدیا ئەمەریكییەكان باس لەوە دەكەن، پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پێوەندی زۆریان بە كۆشكی سپییەوە كردووە و ویستوویانە هەواڵەكە پشتڕاست بكەنەوە، وەڵام نەدراوەتەوە.

ترەمپ لەم ساڵانەدا بەردەوام هەر جارێك دوو قسەی كردبێت، یەكێكیانی لەسەر جۆبایدن بووە، ئەوە كەتووەتە ئاستێك زۆر خەڵك قسەكانی بە رژدی لەبارەی بایدنەوە وەرنەگرن، ئەم قسە نوێیەشی لە كاتێكدایە كە جۆبایدن هەندێك جار هەڵسوكەوتەكانی وەك رۆبۆت دەردەكەون.
 
بەشێك لەو پۆستانەی بەناوی ترەمپەوە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی Truth Social كراون، دواتر ترەمپ رەتی كردووەتەوە ئاگاداری ئەو پۆستانە بووبێت.



وشە - سۆران عەزیز