لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه له نووسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه، كۆبوونه‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت حكوومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر مافى هه‌موو هاووڵاتییان مكوڕ بێت و به‌ربه‌سته‌كان لابدات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، "پێویسته یاساى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مان په‌سند بكرێت، ئه‌مه كرۆكى چاره‌سه‌رى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى حوزه‌یران، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له
راگه‌یه‌نراوێكدا باس له‌وه ده‌كات، شه‌وى رابردوو له نووسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه كۆ بوونه‌ته‌وه و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بووه.
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر كێشه‌ى مووچه ده‌ڵێ، "ده‌بێت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و یاساكان بێت، ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر مافى هه‌موو هاووڵاتییه‌كانى مكوڕ بێت، به رژدى كۆشش بكات بۆ لادانى به‌ربه‌سته‌كان".
هه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت له په‌رله‌مانى عێراق یاساى نه‌وت و گاز په‌سند بكرێت، كه ئه‌مه كرۆكى چاره‌سه‌رى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایه.