گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق ئاشكراى كردووه، پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پایته‌ختێكى كارگێڕى له عێراق دابنرێت و شوێنه‌كه‌شى نزیك ده‌بێت له به‌غدا.
شه‌وى رابردوو سێى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى
(ساعه) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عێراق بیر له دانانى پایته‌ختێكى كارگێڕیى نوێ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى گوشارى نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر به‌غدا كه‌م بكاته‌وه.
نه‌بیل سه‌فار گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق، له لێدوانێكدا باسى له‌وه كردووه، چه‌ندان جار پێشتریش بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى پایته‌ختێكى كارگێڕى له عێراق پێشنیار كراوه، به‌ڵام پێویستى به پاره‌یه‌كى زۆرى هه‌یه، جیا له‌وه‌یش پێویستى به پلان هه‌یه و ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانى به دواى یه‌كتر بن، حكوومه‌تى عێراق ئێسته كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كات.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى سه‌فار روونى كردووه‌ته‌وه، ئێسته له چه‌ندان ناوچه‌ى ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا كار بۆ دانانى شارى نوێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى نه‌هره‌وان، چه‌ندان شارى نیشته‌جێبوونى لێ دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا پایته‌ختى كارگێڕیى نوێ بێت.
سه‌فار ده‌ڵێ، "بیرۆكه‌كه ئێسته ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شارانه‌دا فه‌رمانگه‌ى حكوومى دروست بكرێت و پێویست به‌وه نه‌كات هاووڵاتییان بگه‌ڕێنه‌وه ناو سه‌نته‌رى به‌غدا.