هه‌رچه‌نده پێشتر باس له ناكۆكیى نێوان فڕه‌نسا و ئیتاڵیا ده‌كرا، به‌ڵام دوێنێ جۆرجینا میلۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا، به ماچ و باوه‌شگرتن پێشوازیى له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا كرد، ئه‌مه‌ش وای له میدیاكانى دنیا كرد به توانج بڵێن، "به ماچ ناكۆكى نێوان دوو وڵات توایه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چوارى حوزه‌یران،
میدیاكانى دنیا سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر دیداره‌كه‌ى نێوان جۆرجینا میلۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا. پێشتر باس له ناكۆكیى سیاسیى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كرا و رۆژى هه‌ینى رابردوویش به ئاشكرا میلۆنى دووپاتى كرده‌وه، ئه‌و ناكۆكییه‌ى له نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌ن، ناكۆكیى كه‌سى نین له نێوان خۆى و ماكرۆندا.
دوێنێ له رۆما میلۆنى و ماكرۆن سێ سه‌عات كۆبوونه‌وه و دواتریش به یه‌كه‌وه له ئێواره‌خوانێك به‌شدار بوون.
له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئیتاڵیا و فڕه‌نسا پابه‌ندن به رۆڵى خۆیان و وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یى بۆ ته‌واوكارى ئه‌وروپا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به‌هێز بكه‌ن به ئه‌وروپایه‌كى خاوه‌ن سه‌روه‌ری و هێز و گه‌شه‌كردنى زیاتر، به‌ر له هه‌موو شتێك له پێناو ئاشتى".