ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا، جارێكی تر سەكۆنەی هێرشەكانی ڕووسیای بۆ سەر شاری خێرسۆنی كەنار دەریاكان دەكات. ئەوەی لەمیانەی گوتارێكدا گوت كە درەنگانی شەوی رابردوو پێشكەشی كرد، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە كوژرانی دەكرد.
زێلێنسكی گوتی، هێرشەكانی ڕووسیا باڵەخانەی ئیدارەی ناوچەكەیان وێران كردووە كە یەكەمجار نییە هێرش بكەنە سەر ئەم باڵەخانەیە، بەڵام هێرشەكانی ئەمجارە زۆر ڕوون بوو.
ئەو رووی لە رووسیا كرد و گوتی، تۆ تەنیا بە هێز دەتوانی شكست بەو جۆرە كەسانە بێنیت- هێزی دیپلۆماسی، سزا، چەك و تەكنەلۆجیا.
شەوی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە زێلێنسكی كرابێتە قوربانی و بەر هێرشەكان كەوتبێت، بەڵام پێشكەشكردنی وتارەكەی ئەو دەنگۆیانەی بەتاڵ كردەوە.
زێلێنسكی ئاماژەی بەوەش كرد، لە ناوچەی خاركیڤ، سومی، دۆنێتسك و نیكۆپۆل، هەروەها لە ناوچەی ژاپۆریژیا هێرش هەبووە.