ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی كه پێشتر پۆستی وه‌زیری وه‌زاره‌تێكی له ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو. ئێسته ده‌یه‌وێ حزبێكی نوێ له ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێنێت كه ببێته نوێنه‌ری چینی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیلۆن ماسك كه ملیاردێرێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكایه و پێشتر له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ پۆستی وه‌زیر كارامه‌یی پێ درا و دواتر به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه. ئێسته وه‌ك خۆی ده‌ڵێ نیازی دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ماسك زیاتر ده‌ڵێت، ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێسته و داهاتوو، پێویستیی به دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی سیاسییه، به جۆرێك ئه‌و حزبه ببێته نوێنه‌ری چینی ناوه‌ڕاست له وڵات. "مه‌به‌ست لێی حزبه‌كه نوێیه‌كه له نێوان هه‌ردوو حزبی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان بێت كه به‌رده‌وام ئه‌و دوو حزبه له ململانێی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكادان".
ماسك له رێگه‌ی "ئێكس"ه‌وه بۆچوونه‌كه‌ی نووسیوه و كه‌ناڵی "قاهیره بۆ هه‌واڵ" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ماسك بۆ هه‌وادارانی ئه‌و پرسه‌ی خستووه‌ڕوو كه ده‌یه‌وێ حزبێكی نوێ له ئه‌مه‌ریكادا دابمه‌زرێنێت، حزبه‌كه به‌جۆرێك بێت ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی چینی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌ی. ئه‌و بۆچوونه‌ی ماسك دوای ئه‌وه هات كه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان خۆی و تره‌مپ.
له‌وباره‌یه‌وه تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، تا ئێسته هیچ پلانێكی نییه قسه له‌گه‌ڵ ئیلۆن ماسكدا بكات.
كێشه‌كانی نێوان ماسك و تره‌مپ دوای ئه‌وه هات، ماسك ره‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی تره‌مپ هه‌بوو كه ده‌یه‌وێ له كۆنگرێس بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. بۆ ئه‌وه‌یش تره‌مپ له لێدوانێكدا گوتی "ماسك بێهیوای كردم". بۆیه ئێسته كێشه‌كانیان قووڵتر بووه‌ته‌وه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ده‌بێت، هاوكات ماسكیش ئه‌گه‌ری زۆره چه‌ندان گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی حكوومی له ده‌ست بدات و زیانێكی زۆری به‌ربكه‌وێت.