دۆناڵد تره‌مپ له نوێترین هه‌ڵوێستیدا به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌ڵێت، له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و وڵاته مافی ئه‌وه‌ی نابێت یۆرانیۆم بپیتێنێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خۆی سوور بێت، ئه‌وا ناچاری ده‌كات به زمانێكی تر قسه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
مه‌به‌ستی تره‌مپ له زمانی تر به‌رانبه‌ر ئێران، هێرشه و پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه كه له نێوان رێككه‌وتن و جه‌نگدا یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت.
دۆناڵد تره‌مپ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو له ناو فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا، به رۆژنامه‌نووسانی گوت، ''ئێران بۆی نییه یۆرانیۆم بپیتێنێت.''
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه دێن كه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، به روونی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ربڕی و گوتی، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگه له ئێران بگرێت تا یۆرانیۆم نه‌پیتێنێت.
جگه له تره‌مپ هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، پێداگرییان له‌وه كردووه كه رێگه به ئێران ناده‌ن یۆرانیۆم بپیتێنێت.
هاوكات 16 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس، له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ویتكۆفیان كردووه، داوایان كردووه پیتاندنی ئێران بوه‌ستێنرێت.
پێویسته بگوترێ دۆناڵد تره‌مپ مۆڵه‌تێكی دوو مانگه‌ی بۆ دانوستان دیاری كردووه كه به‌مزووانه ته‌واو ده‌بێت، هه‌رچه‌نده تا ئێسته پێنج گه‌ڕی دانوستان به‌ڕێوه چوون، به‌ڵام هێڵه سووره‌كان له شوێنی خۆیان ماون، بۆیه ئه‌گه‌ری بژارده‌ی دووه‌م و جه‌نگ زیاتر بووه.