سەدر داواى زیارەتى یەک ملیۆنى دەکات

:: PM:08:51:07/06/2025 ‌

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەموو، حەوتى حوزەیرانى 2025، داوای ئەنجامدانی زیارەتێکی "ملیۆنی"ی لە پارێزگای نەجەف کرد بۆ یادی جەژنی غەدیر کرد، کە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو و لە عێراقدا پشووی فەرمییە.

سەدر لە تویتێکدا لە X، دووپاتى لەوە کردەوە، پێویستە گردبوونەوەکە یەک ملیۆنی بێت و بۆ تووڕەکردنى داگیرکەران و گەندەڵکاران بێت. هاوکات داوای کرد، زیارەتەکە "بەبێ گوتنەوەی دروشم" بەڕێوە بچێت.

هەروەها سەدر ڕێنوێنیی زیارەتکارانی کرد، کە پابەندی ڕێکخستنەکان بن و هاوکاریی تەواوی هێزە تەناهییەکان بکەن، داوایشی لە هێزە تەناهییەکان کرد، ئەرکی خۆیان بەبێ کەمتەرخەمی جێبەجێ بکەن.

جەژنی غەدیر، یەکێکە لە بۆنە هەرە پیرۆزەکانی مەزهەبی شیعە، ئەم جەژنە بەم دواییانە لە عێراق کراوەتە پشووی فەرمی و ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژى یەکشەمی داهاتوو.


وشە - رزگار خدر