سوپای ئیسرائیل، کوژرانی ئەسعەد ئەبو شەریعە، فەرماندەی "کەتیبەکانی موجاهیدین"ی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری غەزە پشتڕاست کردەوە.
ئەمڕۆ شەموو، حەوتى حوزەیرانى 2025،
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئەدرەعی ڕای گەیاند، ئەبو شەریعە بەشداریی لە هێرشەکەی حەوتى ئۆکتۆبەری 2023دا کردووە. ئیسرائیل ناوبراو تۆمەتبار دەکات بەوەی کە "دەستی هەبووە لە ڕفاندن و کوشتنی "شێرى بیباس و دوو منداڵەکەی".
سوپای ئیسرائیل ئاماژەى داوە، لە هێرشێکى ئاسمانیدا ناوبراو کوژراوە و دواتر پاشماوەی تەرمەکانیانی دۆزیوەتەوە.
زیاتر هاتووە، ئەبو شەریعە کاری بۆ دامەزراندنی ئەندام لە کەرتی ڕۆژئاوا و ناوخۆی ئیسرائیل کردووە، بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوکات سوپاکە ئاماژەى بە کوژرانی فەرماندەیەکی ترى لە هەمان گرووپ بە ناوی مەحمود کەحیل، لە هێرشێکی جیادا لە غەزە ڕاگەیاند.