توركیا هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل و بەتیرۆرست ناوی دەبات

:: PM:02:29:09/06/2025 ‌
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیێنراوێكدا ئەمڕۆ دووشەم نۆی حوزەیران بڵاویكردەوە و رایگەیاند، دەستوەردانی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەشتیی "مادلین" كە هاووڵاتی ئێمەیشی تێدابوو پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا هێرشی هێزەكانی ئیسرائیل بە "قێزەون" ناودەبات و دەڵێ، ئەوەی كراوە جارێكیتر سەلماندی كە ئیسرائیل دەوڵەتی تیرۆریستییە. 
 
دوێنێ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رای گەیاند، فەرمانی بە سووپا كردووە، رێگە بە بەلەمی ئەو چالاكڤانانە نەدەن بگاتە غەزە و هەموو رێگەیەك دژیان بگرنەبەر كە هەوڵی شكاندنی گەمارۆكە دەدەن.

بەمەش ئیسرائیل توركیای توڕەكرد و لەبەیاننامەكەی ئەمڕۆیدا دەڵێت: ئەم هێرشە قێزەونەی حكوومەتی نەتەنیاهۆ كە هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادیی دەریاوانی و تەناهی دەریایی، جارێكی تر سەلماندی كە ئیسرائیل دەوڵەتێكی تیرۆریستییە.
 



وشە - سۆران عەزیز