ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، بڕیارنامه‌ی پێشنیازكراوی سێ وڵاتی ئه‌وروپا له دژی ئێرانی په‌سند كرد.
بڕیارنامه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگدانی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، 19 ئه‌ندام به به‌ڵێ و سێ ئه‌ندام به نه‌خێر ده‌نگیان پێی دا و 11 ئه‌ندامیش به بێلایه‌ن ده‌نگیان دا و دواجار بڕیارنامه‌كه په‌سند كرا.
هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی رافائێل گرووسی، باسیان له‌وه كردبوو كه ئێران پێشێلی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه و ئه‌مه‌ریكاش پاڵپشتیی خۆی له‌و داوایه‌ی ئه‌وروپا راگه‌یاندبوو.
پێش ئه‌وه‌ی بڕیارنامه‌كه په‌سند بكرێت، ئه‌میر سه‌عید ئێره‌وانی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواكاریی سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌كه‌ی به ناڕه‌وا هه‌ژمار كردبوو و ئاماژه‌ی دابوو كه هه‌وڵی سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌كه، فریوده‌رانه‌یه و ئه‌وه‌ی باسیان كردووه دووره له راستییه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دابوو كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران دوای ئه‌وه په‌ره‌یان پێ درا كه ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و ئه‌وه‌ی ئێران كردوویه‌تی مافێكی شه‌رعی و یاساییه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئاژانس له رۆژی دووشه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه رای گه‌یاندبوو، ئێران زانیاریی پێویستی نه‌خستووه‌ته خزمه‌ت ئاژانسه‌وه و شوێنی ئه‌و وێستگه‌یانه ئاشكرا ناكات كه چالاكیی ئه‌تۆمیی تێدا به‌ڕێوه بردوون.
له بڕیارنامه‌كه‌دا داوا له ئێران كراوه به بێ هیچ مه‌رجێك ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئاژانس به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئاشتیخوازانه‌ن.
دوای 20 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جاره ئێران به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه به پێشێلكردنی یاسا و رێساكانی پێوه‌ست به چالاكیی ئه‌تۆمی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌كی نوێ له دژی ئێران له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، له كاتێكدایه كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا له دانوستانی ئه‌تۆمیدان و له پلانیاندایه گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان به‌ڕێوه به‌رن.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌م گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێوه بچێت، جگه له بڕیارنامه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر ئێران و ته‌نانه‌ت له شه‌وی رابردووه‌وه زیاتر له جاران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران كراوه و ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه ئیسرائیل له‌و هێرشه‌دا ده‌ستپێشخه‌ری بكات.
ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له كارمه‌نده‌كانی خۆی له عێراق و كوێت و چه‌ند وڵاتێكی تر كشاندووه‌ته‌وه و دیار نییه رۆژی یه‌كشه‌م ئێران به داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رازی ده‌بێت یان نا، كه داوا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه له وازهێنان له پیتاندنی یۆرانیۆم و ئه‌گه‌ر ئێران به‌و داواكارییه رازی نه‌بێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه ده‌ست بۆ بژارده‌ی جه‌نگ ببرێت.