سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له عێراق ئاشكراى كردووه، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان له بنكه‌ى ئاسمانى عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار نزیك بووه‌ته‌وه و له لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له ئه‌نبار ئاشكراى كردووه، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان له نزیك بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار"رۆژئاواى عێراق" خراوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه زانیارى به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز داوه، گوتویه‌تى، "به‌رگرى ئاسمانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه، سه‌رچاوه‌ى هاتنى فڕۆكه‌كه دیار نییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانكارى ده‌توانێ بیناسێته‌وه".
بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاواى عێراق به گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراق. دوێنێ سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كرد، هێزه‌كانى عه‌ین ئه‌سه‌د له حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشى كرده سه‌ر ئێران و ئێرانیش به ناردنى سه‌تان فڕۆكه و مووشه‌ك وه‌ڵامى دایه‌وه. پێشتریش عه‌ین ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران بۆردومان كراوه.