رۆژنامه‌ى جیرۆزالیم پۆستى ئیسرائیلى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئیسرائیل فێڵێكى راگه‌یاندنى به‌كارهێناوه ئێرانى فریوداوه، فێله‌كه‌ش پێوه‌ندى به هاوسه‌گیریى كوڕى نه‌ته‌نیاهۆ و ناونیشانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى حوزه‌یران رۆژنامه‌ى
جیرۆزالیم پۆست له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات به‌ر له هێرشه‌كه به چه‌ند سه‌عاتێك ئیسرائیل فێڵێكى راگه‌یاندنى به‌كارهێناوه و به‌مه‌ش توانى زه‌برى لێدانى ئێران بوه‌شێنێ و كاردانه‌وه‌ى ئێرانیش دوا بكه‌وێت، چونكه ئێران پێشبینى ئه‌و هێرشه‌ى نه‌كردووه.
فێڵه راگه‌یاندنه‌كه ئه‌وه‌یه: وا بڵاوكرایه‌وه كه قه‌ده‌غه‌ى فڕین ده‌كرێت له هه‌ندێك ناوچه، چونكه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له پشوو ده‌بێت و ئاماده‌كاریى بۆ هاوسه‌رگیرى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات. كه‌چى له هه‌مان كاتدا به نهێنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى به ئاماده‌بوونى نه‌ته‌نیاهۆ به‌ڕێوه‌چووه و بڕیاریان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى ئێران داوه.
ره‌خساندنى كه‌شێكى ئارامى میدیایى فێڵه سه‌ره‌كییه‌كه بووه، فێڵى دووه‌م ئه‌وه بووه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به ناوى گۆڕینه‌وه‌ى بارمته و بارودۆخى غه‌زه كۆبووه‌ته‌وه، نه‌وه‌ك بڕیارى لێدانى ئێران. ئه‌مه‌ش وایكردووه میدیاى دنیا سه‌رقاڵى هه‌واڵى دانوستاندنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا بێت و ئێرانیش له هێرشه‌كه بێ ئاگا بكرێت و به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه هێرشه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، بۆیه ئێران خۆى بۆ كاردانه‌وه‌ى خێرا ئاماده نه‌كردووه.