ئه‌مڕۆ ستیڤن فه‌یگن رێكخه‌رى كاروبارى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژه‌نه‌ڕاڵ كیڤن لیهى فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى ستراتیجى عێراق و ئه‌مه‌ریكا، نابێت عێراق بخرێته ناو ململانێى ناوچه‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى حوزه‌یران، دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، دوو به‌رپرسى باڵاى ئه‌مه‌ریكى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى كۆبوونه‌وه. به‌گوێره‌ى
راگه‌ینراوێكى نووسینگه‌ى سوودانى، كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ستیڤن فه‌یگن رێكخه‌رى كاروبارى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژه‌نه‌ڕاڵ كیڤن لیهی كراوه و تێیدا سوودانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه نابێت خاك و ئاسمانى بۆ هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
له‌به‌رانبه‌ردا رێكخه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌وه‌ى به‌بیر سوودانى هێناوه‌ته‌وه، كه عێراق رێككه‌وتنى ستراتیجى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و بۆیه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ عێراق بكه‌وێته ململانێى ناوچه‌كه. به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شدارى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل ناكات.
ئه‌مڕۆ چه‌ند درۆنێك به ئاسمانى عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرا و چه‌ند دانه‌یه‌كیان له عێراق كه‌وتنه خواره‌وه. كه‌چى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵاى له‌دژى ئیسرائیل تۆمار كرد.