میدیاكانى دنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه‌مێك پێش ئێسته هێرشێكى تر‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێسته زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى به ئێران ده‌دات له‌وه‌ى هیچ هێرشێك نه‌كاته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
سوپاى ئیسرائیل رای گه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى حوزه‌یران فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل ده‌یان ئامانجى سه‌ربه سیسته‌مى به‌رگرى ئێرانیان تێكشكاندووه. سوپاى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "له هه‌مه‌ندان و ته‌ورێز چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازیمان تێكشكاندووه، كه سه‌ربه هێزى ئاسمانى ئێرانن".
له راگه‌ینراوێكدا سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه تا ئۆپراسیۆنه‌كان پێویست بێت ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوكات واشنتن هۆشدارى به ئێران ده‌دات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كان و هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكا نزیك نه‌بێته‌وه و هێرشیان نه‌كاته‌سه‌ر، ئه‌گینا ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ ئێران ترسناك ده‌بێت.