له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی رابردووه‌وه شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش شه‌ڕه‌كه توندتر بووه و به‌رده‌وامه. دوای له‌ناوبردنی سوپاسالاری حووسییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیلیه‌وه. به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ ئێران هێرشی مووشه‌كی ده‌ست پێ كرده‌وه و ئه‌مجاره یه‌مه‌نیشی هاته پاڵ.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشێكی مووشه‌كیی بالیستی و درۆن له‌لایه‌ن ئێران و یه‌مه‌نه‌وه بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یش وا ده‌كات شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و فراوانتر بچێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه وڵاتانی تریش تێوه بگلێن.
میدیاكانی ئیسرائیل ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ی ئێران و یه‌مه‌ن، راسته‌وخۆ شاری ریشۆن لتسیۆنی له باشووری ته‌لئه‌بیبی گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه چوار باڵه‌خانه له ناوه‌ندی ته‌لئه‌بیب رووخاون، هاوكات ئاگرێكی گه‌وره ناوچه‌ی به‌یت یامی له رۆژئاوای ته‌لئه‌بیبی گرتووه‌ته‌وه. تا ئێسته زیانی مرۆیی له‌و هێرشانه ئاشكرا نه‌كراوه.
هاوكات ئیسرائیلیش به‌درێژایی دوێنی، ده‌یان ئامانجی له ناوه‌ندی تاران و پارێزگاكانی تری ئێرانی كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی، یه‌ك له‌و ئامانجانه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه.
فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی ناوخۆی ئیسرائیل، هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار ده‌كات كه له شوێنی حه‌شاردانه‌وه دوور نه‌كه‌ونه‌وه بۆ سه‌لامه‌تیی گیانیان.
به‌ره‌به‌یانیی هه‌ینی 13ی حوزه‌یران، ئیسرائیل هێرشێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام دا و جیا له وێرانكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له ته‌نز و چه‌ند ئامانجێكی تر، چه‌ندانی به‌رپرسی باڵای ئێرانی كوشت. به‌دوایدا ئێران له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و وڵاته و تا ئێسته رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه. كوژراو و برینداری زۆریش له هه‌ردوولادا هه‌یه.