لێدوانێكى حكوومه‌تى ئیسرائیل بڵاو كراوه‌ته‌وه و ددان به‌وه ده‌نێت كه سیستمى به‌رگریى ئیسرائیل، ناتوانێ سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كانى ئێران پووچه‌ڵ بكاته‌وه، بۆیه به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه چاكترین "به‌رگریى هێرشكردنه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى حوزه‌یران، لێدوانێك به ناوى سكرتێرى حكوومه‌تى ئیسرائیل له ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ،"ئیسرائیل تواناى ئه‌وه‌ى نییه هه‌موو مووشه‌كه ئێرانییه‌كان پووچه‌ڵ بكاته‌وه كه ئاراسته‌ى ئیسرائیل ده‌كرێن، بۆیه هێرشكردن به‌رگرییه".
سكرتێرى حكوومه‌تى ئیسرائیل ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه، خه‌رجیى ئابوورى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر مووشه‌كێك زۆره، بۆیه چاكترین ئامراز بۆ به‌رگریكردن هێرشكردنه.
پۆلیسى ئیسرائیل له‌سه‌ر هێرشه‌كانى شه‌وى رابردووى ئێران، روونى كردووه‌ته‌وه 13 كه‌س به‌هۆى مووشه‌كه‌كانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
له به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى 13ى حوزه‌یران، شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌ڵگیرساوه و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.