لیوا عه‌لى شادومانى فه‌رمانده‌ى باره‌گاى خاتم و ئه‌نبیا، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى دوژمن په‌شیمان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى حوزه‌یران،
ئاژانسى ته‌سنیمى ئێران لێدوانى لیوا عه‌لى شادومانى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كى توندتر و فراوانتر تا دوژمن به ته‌واوى په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
لیوا شادومانى دواى كوژرانى لیوا ره‌شید له هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل، به‌رپرسیارێتیى باره‌گاى خاتم و ئه‌نبیاى له ئه‌ستۆ گرتووه و له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هێزه‌كانى ئێران به‌هێزن و ئاماده‌ن له دژى دوژمن".
له به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى رابردوو شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه.