ئیفى دفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاند، سوپاى ئیسرائیل شه‌وى رابردوو 250 ئامانجى پێكاوه و 80 هێرشیان بۆ سه‌ر تاران بووه. دفرین دووپاتیشى ده‌كاته‌وه سه‌رنجى سه‌ره‌كیى ئیسرائیل له‌سه‌ر پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێرانه و بنكه‌ى ئه‌تۆمیى ئه‌سفه‌هان كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى حوزه‌یران، نیفى دفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى له هه‌ندێك ورده‌كاریى هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كرد و گوتى، "شه‌وى رابردوو 250 ئامانجمان پێكاوه و 80 ئامانج له تاران بوون. جیا له‌وه‌ش سه‌رنجى سه‌ره‌كیمان له‌سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان بووه، ئه‌و شوێنانه‌ى كه هاوكار ده‌بن له به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌تایبه‌تى له ئه‌سفه‌هان". به‌ڵام له‌باره‌ى به ئامانجگرتنى بنكه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌سفه‌هان هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى نه‌دا.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له ئیسرائیل بریندارن و ده‌ڵێ، "ئێمه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئامانجى سه‌ربازى و ئه‌وان خه‌ڵكى سڤیل ده‌كوژن".