پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەمی دیاری كرد كە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم، 15ی حوزەیران، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو كردەوە. كە تێیدا هاتووە، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەم سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بە مەبەستی تاوتوێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلكردنی سەروەریی عێراق بەڕێوە دەبات.
لە بەرەبەیانیی هەینی، 13ی حوزەیران، ئیسرائیل دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران كرد، لە رۆژی یەكەمی ئەو جەنگەدا زیانێكی زۆری گیانی و مادی بە ئێران گەیاند، ئێوارەی هەمان رۆژ ئێران وەڵامی هێرشەكەی دایەوە و هەرچەندە زۆربەی مووشەكەكانی ئێران لە ئاسمان تەقێنرانەوە، بەڵام ژمارەیەك مووشەك كەوتنە خوارەوە و بەر شوێنی نیشتەجێبوون كەوتن.