باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا: مەچنە شوێنی قەرەباڵغ

:: PM:07:49:15/06/2025 ‌
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، هاووڵاتییانی ئاگادار دەكاتەوە، لە شوێنە قەرەباڵغەكان دوور بكەونەوە.

لە راگەیەنراوێكی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كە ئاراستەی كارمەندەكانیان كراوە هاتووە، ئاگادارین لە ئەگەری هەبوونی هێرشی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بۆ سەر باڵوێزخانەكە و شوێنی نیشتەجێبوونتان.

زیاتر هاتووە، بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و پێدانی زانیاریی پێویست بە هاووڵاتییانمان. هاوكات داواش هاووڵاتییەکانیان لە عێراق دەكات، نەچنە شوێنی قەرەباڵغ، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كە خەڵكی بیانی لێیە.

هەروەها دووپات دەكەنەوە، هاووڵاتییانی ئەمەریكی، بۆ هیچ مەبەستێك گەشت بۆ عێراق نەكەن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم