ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى، وێنه‌یه‌كى عه‌لى شه‌مخانى راوێژكارى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى ته‌ندروستیى جێگیره".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى حوزه‌یران، ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تیمى پزیشكی تایبه‌ت به عه‌لى شه‌مخانى راوێژكارى رابه‌ر بۆ كاروبارى سیاسى، بارى ته‌ندروستیى به رێژه‌یى جێگیره. دوا ئه‌وه‌ى له هێرشه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى 13ى حوزه‌یران كرایه ئامانج.
ته‌سنیم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه شه‌مخانى هێشتا له نه‌خۆشخانه‌دایه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌رپرسى تیمى پزیشكى ده‌ڵێ، "توانراوه به‌سه‌ر به‌شێكى گرنگى ئه‌و زیانانه زاڵ بین كه به‌ر جه‌سته‌ى كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆى ئه‌و زیانانه‌ى به‌ر هه‌ناوى كه‌وتووه، تا ئێسته ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆتایى بۆ بارودۆخه‌كه‌ى بكه‌ین".